لە تورکیا قەدەغەی سەردان و چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانییەکان درێژکرایەوە

وەزارەتى دادی تورکیا رایگەیاند، سەردانی پارێزەران بۆ زیندانەکان و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ زیندانییەکان درێژکرایەوە.

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە رایگەیاند، بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکاندا هەندێک رێوشوێن گیراونەتەبەر.

وزیری دادی تورک لە بارەی ئەو رێوشوێنانەوە رایگەیاند، لە چوارچێوەیى پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەى ٢ هەفتەی تر هەموو جۆرە سەردانکردنی زیندانییەکان و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیان قەدەغەکرایەوە.

بە وتەی وەزیری دادی دەوڵەتى تورک، ئەو قەدەغەکارییە داواى پارێزەران بۆ سەردانکردنی زیندانییەکان و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیان دەگرێتەوە.

ژ.ت