لە تورکیا لە مانگی تەموزدا ١٦٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

بە پێی ڕاپۆرتی مانگی تەموزی ئەنجومەنی ئاسایشی کار و تەندروتی کرێکارانی تورکیا، مانگی ڕابردوو ١٦٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوە کە ٧ کەسیان منداڵن.

لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەوەکراوە کە ئەو کرێکارانەی لە مانگی تەموزدا گیانیان لەدەستداوە زیاتر بە کاری قوڕسی وەک کشتوکاڵ، کرێکاری بیناسازی بارهەڵگری، کینیای، کرێکاری کانەکان، وزە، شارەوانی، کاری گشتی، تەندروستی، ئاسایش، جلوبەرگ و بازرگانی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە کە مانگی تەموزدا بە گشتی ١٦٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوە کە ٧ کەسیان منداڵن.

بە پێی ئامارێکی گشتی ئەنجومەنە بە گشتی لە ماوەی ٧ مانگی ساڵی ٢٠٢٠ دا هەزار و ٩٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق