لە تورکیا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٧٧ کەس

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٣ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئاماری فەرمی کە لە لایەن وەزیری تەندروستی تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢ هەزار ١٤٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و ٦٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.  

بە گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٧٧ کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە ١٥ هەزار ٦٧٩ کەس.

دوێنێ راگەیێنرابوو کە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ هەزار و ٧٠٤ حاڵەتیش تۆمار کراون. لە تورکیا یەکەمین حاڵەتی کۆرۆنا لە ١٠ی ئازاردا تۆمار کرابوو.

حکومەت راستیەکان دەشارێتەوە

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن رێکخراوە مەدەنیەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، حکومەتی تورکیا ژمارەی راستی قوربانیان دەشارێتەوە.

حکومەتی تورکیا تا ئێستا چەندین کەسی بە هۆی بڵاوکردنەوەی دیمەن و زانیاری ورد لەسەر قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستگیر کردووە. لەم بارەیەشەوە وەزیری ناوخۆی حکومەتەکەی ئاکەپە لەم بارەیەوە لێدوانی هەڕەشە ئامێزی بڵاو کردووەتەوە.

ز.ش