لە تورکیاش شوێنە گشتییەکان دادەخرێن

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە هەموو شارەکانی تورکیا هەر چی کافتریا و رێستۆرانت و هەموو ئەو شوێنانەی قەرەبالغی تێدا دروست دەبێت و سەرداخراون، 'بۆ ماوەیەکی نادیار' دادەخرێن.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا کە ئاڕاستەی ٨١ پارێزگاکەی تورکیای کردووە، ئاماژەی بەوە کرد، ئەمشەو لە دوای کاتژمێر ٢٤:٠٠ هەموو شوێنە گشتییەکانی وەکو هۆڵەکانی شانۆ، سینەما، ناوەندەکانی چالاکی، هۆڵەکانی بەڕێوەبردنی کۆنسێرت، هۆڵەکانی بۆنە و ئاهەنگەکان، رێستۆرانت و شوێنی تایبەت بە موزیک، یاریگاکان، ناوەندەکانی یاریکردن، مەلەوانگەکان، گەرما و حەمامەکان، ساونا و شوێنی مەساج، ناوەندە وەرزشییەکان و هتد... واتە هەموو جێگایەک کە دەبێتە هۆی قەرەبالغی بۆ ماوەیەک دادەخرێن.

لە بارە کاتی کردنەوەی ئەو شوێنانە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

ز.ش