لە تەواوی عێراق بەشێکی قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت

عێراق سبەی بەشێکی قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگرێت و سزای سەرپێچیکەران توند دەبێت.

ئەمرۆ شەممە وەکیلی وەزیری تەندروستی عێراق جەختی کردەوە کە سبەی یەکشەممە بەشێکی قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی عێراق هەڵدەگیرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد سەرپێچی کەرانی بڕیارەکان، رووبەرووی سەزای توند دەبنەوە،

هەروەها حازم جەمیلی لە زاری وەکیلی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: "ئەم بڕیارە وەکو پێشنیار درایە لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نشتیمانی لە کۆبوونەوەی رابردوو کە تیدا ڕەزامەندیان دەربڕی لەسەر جێبەجێکردنی بەشێکی قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژی یەکشەممەوە."

هەروەها حازم جەمیلی ئاماژەی بەوەش کرد: "لە کاتژمێر ٥ی بەیانیانەوە تا ٦ی ئێواران قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت و پێویستە لەو ماوەیەدا رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە بگیرێتەبەر بەتایبەتی بەستنی دەمامک."

هەروەها حازم جەمیلی ڕاشیگەیاند: "هەر گردبوونەوەیەک قەدەغەیە وەکو گردبوونەوەی عەشایری و ئاینی، کۆمەڵایەتی و هەروەها ئۆتۆمبێلەکان پێویستە بەپی رێنەمایەکان ژمارەی نەفەر هەڵگرن."

هەروەها ناوبراو جەختیشی کردەوە: "هەر کەسێک پابەند نەبێت بە رێنمایەکانی تەندروستی بەتایبەتی گردبوونەوە بەپی مادەی ٣٦٨ لە یاسای سەزادانی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ سزا دەدرێت."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندنەکەدا جەمیلی ڕایگەیاند: "ئەو بڕیار و رێکارانە تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، هەروەها رێگە بە پارێزگاکان دراوە کاتێک مەترسی بلاوبوونەوە زیادبوو دەتوانن رێکارەکان توندتر بکەن."

ز.ش