لە تەکرداغ لەدژی ڕێپیوان و چالاکیەکانی هەدەپە بڕیاری قەدەغە راگەیەنرا

پارێزگاریی تەرکداغ بەرلەوەی ڕێپێوانی هەدەپە دەستپێبکات، بڕیاری قەدەغەی چالاکی و هاتوچۆی ڕاگەیاند.

ڕێپێوانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە بڕیارە ١٥ی حوزەیران لە ئەدرنە و جۆلەمێرگ ئەنجامبدرێت، لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە ڕێگری لێدەکرێت.

دوای پارێزگاریی ئەدرنە و وان، پارێزگاریی ئەدرنەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕێپێوانەکەی هەدەپە، ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.

لە ڕاگەیەنراوی پارێزگاریی تەکرداغدا کە لەسەر ماڵپەری فەرمی بڵاوکراوەتەوە هاتووە، هاتوچۆ بۆ ناو شاری تەکرداغ سنوردارکراوە و هەروەها هەموو مەراسیم و چالاکی و لیدوانێکی جەماوەری لە ناو شارەکەدا قەدەغەکراون."

ف.ق