لە دژی کارگەیەکی ئەندامانی ئاکەپە چالاکیەک ئەنجام درا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە شاری بورسا لە دژی کارگەیەکی ئەندامانی ئاکەپە چالاکیەکیان ئەنجام دا.

یەکینەی تۆلەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی لە راگەیێندراوێدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە رایگەیاند:

"ئەندامانمان لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەدا لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆ، لە سەر رێگای ڤیشنەی ناوچەی یلدرمی بورسا، لە دژی کارگەیەکی ٣ نهۆمی ئەندامانی ئاکەپە کە تایبەت بوو بە دوورینی جلوبەرگ، چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە کارگەکە بە تەواوەتی لە کار کەوتووە و جارێکی دیکە ناتوانرێت بەکار بهێنرێت.

هەموو دوژمنانی گەلی کورد کە لە کاسەی شەڕی ئاکەپە-مەهەپە دەخۆن و هەموو هاوکارانیان هەمیشە و لە هەموو جێگایەک دەبنە ئامانجی چالاکیەکانمان."

ز.ش