لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە سویسرا دەزگای ئاگادارکردنەوە دامەزرا

بۆئەوەی سەرنج ڕابکێشنە سەر گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کوردستانیان لە شارەکانی باسل و ست گالەن لە سویسرا، دەزگای ئاگادارکردنەوەیان دامەزراند.

لە چوارچێوەی کەمپەینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دا لە شارەکانی باسل و ست گالەن لە سویسرا، دەزگای ئاگادارکردنەوە لەبارەی گۆشەگیرییەوە دامەزرا.

دەزگای ئاگادارکردنەوە لە شاری باسل لە سویسرا بە پێشەنگی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد لەو شارە و ئەنجومەنی ژنانی ڕۆناهی لە ناوچەی بارفوسەرپلاتزە دامەزرا. دوێنێ کاتژمێر ٦ی ئێوارە لەو ناوچەیە، چەند چالاکوانێک دەربارەی گۆشەگیریی سەختی سەر ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا راگەیاندراو و برۆشووریان بڵاوکردەوە.

لە شاری ست گالەن لە سویسرا چادر هەڵدرا

لە ناوچەی مارکپلاتزە لە شاری ست گالەن لە سویسرا بەهەمان ئامانج چادر هەڵدرا. چالاکییەکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت. کوردستانیان لەو چالاکییەدا، دەربارەی گۆشەگیریی سەختی سەر ئۆجالان و ئەو کۆمەڵکوژییانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دژ بە گەلی کورد ئەنجام دەدرێن، برۆشوور و بڵاوکراوەیان بڵاو دەکەنەوە.

هەموو ڕۆژێک ئەو چالاکییە، لە کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ هەتا کاتژمێر ٧ ی ئێوارە، هەتا ٢٢ی ئەم مانگە، بەردەوام دەبێت.

ر.م