لە زیندانی سیلیڤری تورکیا ٤٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

لە زیندانى جۆری ئێل ژمارە ٧ی سیلیڤری لە ئیستەنبول ٤٤ زیندانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

داواکارى گشتیی کۆماری لە باکرکۆیی ئیستەنبول رایگەیاند، لە زیندانی سیلیڤری ٤٤ زیندانى تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) بوون.

راشیگەیاندووە، چارەسەری بۆ ٤٠ زیندانیی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو زیندانەکەدا و لە شوێنێکى کەرەنتینەدا بەرێوەدەچێت و ٢ زیندانیی تریش لە نەخۆشخانە چارەسەرییان بۆ دەکرێت.

ژ.ت