لە سانت گالنی سویسرا یادی بەرخودانى سووری ئامەد بەرز راگیرا

لە کانتۆنی سانت گالنی سویسرا مەراسیمێک بۆ بەرز راگرتنى یادی چیاگەر هێڤی فەرماندەى بەرخودانى خۆبەڕێوەبەریی ناوچەى سووری ئامەد رێکخرا.

بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتی چیاگەر هێڤی یەکێک لە فەرماندەکانى بەرخودانى ناوچەى سووری ئامەد، کە زیاتر لە ١٠٠ رۆژی خایاند، لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕەوە مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە سانت گالن بەڕێوەچوو. دواى خولەکێک بێدەنگی و رێزگرتن سینەفیزیۆنێک لەسەر بەرخودانى ناوچەى سووری ئامەد و تێکۆشانی چیاگەر نمایشکرا.

چالاکوان مەروان بۆتان لە یادەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و وتی "تاوەکو قارەمانانی وەک چیاگەر هێڤی، عەگید، ئاتاکان ماهیر، دەلال ئامەد هەبن، ئەو تێکۆشانە بەردەوامیى دەبێت. ئەرکی سەر شانی گەنجان ئەوەیە، کە درێژە بە رێگای چیاگەرەکان بدەن".

یادەکە بە وتنەوەى دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت