لە سویسرا دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سویسرا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان لەبەرانبەر باڵیۆزخانەی تورک شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سویسرا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان لەبەرانبەر باڵیۆزخانەی تورک شەرمەزار کرد.
ژمارەیەک زۆر لە کوردستانیان و دۆستەکانیان دوێنی لەبەرانبەر باڵیۆزخانەی تورک لە شاری زوریخی سویسرا کۆبوونەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد. چالاکیەکە کە بە پێشەنگایەتی کوردان ئەنجامدرا. لە لایەن دۆستەکانی سویسرا و تورکیاش پشتگیریان لێکرا. لە چالاکیەکەدا بێوەستان دروشمی 'قاتیل ئەردۆغان'. 'بە بەرخۆدان سەردەکەوین' و 'بێ سەرۆک ژیان نابێت؛ وترانەوە.
لە چالاکیەکەدا یادی قاسم ئەنگین کرایەوە و دواتر بە ژمارەیەک لێدوان، کۆتای بە چالاکیەکە هێنرا.
ف.ق