لە سەرپرسی کەرکووک لایەنە کورد و تورکمانەکان کۆبوونەوە

نوێنەری لایەنە کوردییەکان لەگەل لایەنی تورکمانی لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق دەربارەی چارەنووسی کەرکووک کۆبونەوە. کۆبوونەوەکە بە بێ ئەنجام کۆتایی هات.

دوێنێ چوار شەممە ٤ی ئەیلول نوێنەرانی لایەنە کوردییەکان  و نوێنەری لایەنە تورکمانیەکان لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق کۆبوونەوە لەسەر پرسی کەرکوک، بەڵام هەرلایەنێک مەرج و داواکاری جیاوازییان هەبوو و تا ئێستا هیچیان ئامادەنین واز لە هیچ مەرجێکی خۆیان بهێنن.

لە کۆبوونەوەی لایەنە کوردییەکان کە پێک هاتبوون لە نوێنەرانی یەکێتی نیشتمنای، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکگرتووەی ئیسلامی دەربارەی چارەنووسی شاری کەرکووک لەگەل نوێنەرانی بەرە تورکەمانییەکاندا کۆبوونەوە بەلام کۆبوونەوەکە بە بێ ئەنجام کۆتایی هات.

ک-ش