لە شتوتگارت چالاکی بۆ خاوەنداریکردن لە مانگرتوان بەرێوەچوو
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتووان و رۆژووی مردن بەڕێوەچوو.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتووان و رۆژووی مردن بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ و ژنانى گەنجی ئازاد رێکخرا و هەریەک لە رێکخراوەکانی Gif، یەکێتیى ژنانى سۆسیالیستی ئەوروپا (سەکەبە - SKB)، فیدراسیۆنى کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک - ATÎK)، حیزبی مارکسیست لنینیستی ئەڵمانیا (MLPD) و دامەزراوەى کامپفەن پشتیوانییان لە چالاکییەکە کرد.
لە چالاکییەکەدا وێنەکانى لەیلا گیوڤەن و بەرخودێرانى ستراسبۆرگ و ئۆزکان ئۆزدەمیر بەرزکرانەوە.
جەماوەری گەل تاوەکو کارسپلاتزی رێپێوانیان ئەنجامدا و لەبارەى بەرخودانی مانگرتووان و رۆژووی مردنەوەى راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاوکردەوە.
ر.م