لە شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکی بۆ پشتیوانی لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بەڕێوەچوو

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە کامپی پەنابەرانی مەخمور ئەنجامدرا.

بۆ ئیدانەکردنی گەمارۆی سەر کامپی پەنابەران لە مەخمور و ئەو دۆخەى بەسەر ئەو کەمپەدا سەپێنراوە، لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکییەک بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە لەسەر داواى پلاتفۆرمی سیبروکەى شتوتگارت لە مارکتپلاتز رێکخرا. ئەندامانی گروپەکانى سۆلید، دی لینکە، ئانتی فاشیستەکان بەشداری چالاکییەکە بوون. هونەرمەند پیتر گرۆهمان و نوێنەری سیبروکەش لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا ئامادە بوون.  

پیتر گرۆهمان رایگەیاند، "من لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا لە دایکبووم و هاتوم بۆ ئێرە. بە باشی دەزانم هەژاری یانی چی. ئەمڕۆ بەو هەستەوە لێرە تێدەکۆشم. بودجەى ئەوروپا بەشی کامپەکانى پەناران دەکات، بەڵام بە داخەوە ئەوە بەپێی ئارامی و پێویستی دەستنیشان ناکەن. ئەوەش قابیلی قبوڵکردن نییە".

لە چالاکییەکەدا پۆستەر و پانکارتەکان کە لەسەریان نووسرابوو "پشتیوان لەو مرۆڤانە دەکەین کە لە شەڕ هەڵهاتوون" ، "رێگا بە تاڵانکردنی سروشت مەدە" بەرزکرابوونەوە.

ژ.ت