وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٥٨٤ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٥١ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٥٠ توشبوویان لە بەغدا بووە و یەک توشبووشیان لە بەسرە بووە، هەروەها کەسێک لە بەغدا گیانیلەدەستداوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا چاکبوونەوەی ٥٦ توشبووی کۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، کە ١٢ کەسیان لە بەغدا و ٣٩ لە بەسرە و سێ کەس لە کەرکوک و دوو کەس لە هەولێر و کەسێکیش لە واست بووە.
لەکۆتایشدا ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا خراوەتە ڕوو، کە ٢ هەزار و ٨١٨ کەسە، کە هەزار و ١٧٩٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ز.ش