لە لاهای و هێلدیسهایم دەوڵەتى تورک ئیدانە کرا

لە شاری لاهای هۆڵەندا و لە شاری هیلدیسهایمی ئەڵمانیا هێرشە پاکتاوکاری و داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک ئیدانە کران.

لاهای

بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری لاهای هۆڵەندا هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک و گوشارەکانى سەر هەدەپە ئیدانە کران.

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد رێکخرابوو و لە بەردەم بینای پەرلەمانی هۆڵەندا بەڕێوەچوو. چالاکییەکە دوای خوێندنەوەى راگەیاندراو بە زمانی هۆڵەندی و ئینگلیزی کۆتایی پێهات.

هێلدیسهایم

لە شاری هێلدیسهایمی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر کوردستان و کارە ئاژاوەگێڕییەکەى زینی وەرتێ  و گوشارەکانى سەر ژنان و گوشارەکانى سەر هەدەپە و ئۆپراسیۆنەکانى پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی کورد ئیدانە کران.

ژ.ت