لە لاڤیرۆی یونان یادی ئومێد ئاجار کرایەوە

ئومێد ئاجار بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢ ساڵ پێش ئێستا ئاگری لە جەستەى خۆی بەردا، لە ساڵیادی چالاکییەکەیدا لە لاڤیرۆی یونان یادی بەرز راگیرا.

ئومێد ئاجار بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٨دا لە شاری ئینگۆل شتادی ئەڵمانیا ئاگری لە جەستەى خۆی بەردا، لە ساڵیادی چالاکییەکەیدا لە شاری لاڤیرۆی یونان یادی بەرز راگیرا. یادەکە لە کامپی لاڤیرۆی نزیک شاری ئەسینا بە بەشداریی بنەماڵەى ئومێد ئاجار و ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و بە بەشداریی دەیان کوردستانی بەڕێوەچوو.

دوای خولەکێک رێزگرتن، سەرحەد قەرەیازی بە ناوی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕەوە رایگەیاند، ئومێد ئاجار هێرشی دژ بە گەلی کورد و گۆشەگیریی قبوڵ نەکرد.

دواتر خەیرەدین ئاجار باوکی ئومێد ئاجار وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "بۆ ئەوەى منداڵەکانمان بە سەربڵندی و سەربەرزی بژین، دەبێت ئێمە ئەمڕۆ بەرەنگاری و بەرخودان بکەین".

یادەکە بە وتنەوەى دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت