لە لەندەن یادی ئیدەم و چاکل کرایەوە

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا یادی ئەڕۆڵ ڤۆڵکان ئیلدەم و فادیمە چاکل شەهیدانی TKP/ML کرایەوە. لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بە شەڕێ گەل و تێکۆشانی یەکگرتوو کرایەوە.

لە لەندەن یادی ئەڕۆڵ ڤۆڵکان ئیلدەم (نووبار) ئەندامی TKP/ML KN و فادیمە چاکل (ڕۆسا) فەرماندەی TKP/ML-TÎKKO کرایەوە کە لە ناوچەی بویوککۆی دەرسیم لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان ئیلدەم و چاکل و ئەو گەریلایانەی کە لەم دواییانەدا شەهید بوون دەستیپێکرد.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا پەیامی TKP/ML KN خوێندرایەوە و لەسەر ناوی MLKP پەیامێک خوێندرایەوە. دواتر سینەڤیزیۆنێک نمایشکرا.

ف.ق