لە مارسیلیا یادی ماحسون کۆرکماز فەرماندەی پێشەنگی پەکەکە کرایەوە

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا یادی ماحسون کۆرکماز (عەگید) فەرماندەی پێشەنگی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ساڵڕۆژی شەهادەتیدا کرایەوە.

لە چالاکیەکدا چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا یادی ماحسون کۆرکماز (عەگید) فەرماندەی پێشەنگی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونیدا کردەوە.

گەنجان لە چوارچێوەی هەنگاوی (رێگا مەدە) دا کاتژمێر ١٩:٠٠ لە سەر چیایەکی بەرز لە مارسیلیا چالاکیان ئەنجامدا.

گەنجان وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فەرماندار عەگید و ئاڵای تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێریان بەرزکردەوە.

گەنجان مەشغەلیان داگیرساند و دروشمیان بۆ فەرماندار عەگید وتەوە. گەنجان دوای چالاکیەکە بە دروشم کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.

ف.ق