لە ماوهی ٣ مانگدا ١٣٢ كهس له عێراق خۆیان كوشتووه
كۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٣٢ حالەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە.
كۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٣٢ حالەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە.
بە گوێرەی ئامارێكی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، له ماوهی ٣ مانگی ڕابردوو ١٣٢ كهس له عێراق خۆیان كوشتووه. پارێزگهی کەربەلا و پارێزگهی بەسرە لە باشووری عێراق بە پلەی یەکەم و دووەم دێن. لە کەربەلا ٢٠ کەس خۆیان کوشتووە. پارێزگهی کەرکووک بە پلەی سێیهم دێت کە ١٥ کەس تیایدا خۆیان كوشتووه.
s.m