لە مێرسین تیرۆری پۆلیس: ٤ کەس دەستگیرکران
لە مێرسین پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ئەندامانی هەدەپە و پێشانگای هونەری ئاکدەنیز و ٤ کەسی دەستگیرکرد.
لە مێرسین پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ئەندامانی هەدەپە و پێشانگای هونەری ئاکدەنیز و ٤ کەسی دەستگیرکرد.
هێرشەکە بە فەرمانی داواکاری کۆماری مێرسین ئەنجامدرا. عەلی بیلەن بەڕێوەبەری هەدەپەی مێرسین، هەبوون یوکسەکباغ و جەژنا ساروخان ئەندامانی پێشانگای هونەری ئاکدەنیز دەستگیرکران.
قادر چاتیش ئامانجی پۆلیسی تورک بوو، بەڵام لەبەرئەوەی لە ماڵەوە نەبوو، دەستگیرنەکرا. بەرپرسانی تورک باسی لە بیانۆی دەستگیرکردنەکە نەکرد.
ف.ق