لە مێرسین قڕکردنی سیاسی بەردەوامە: ٥ کەسی تر دەستگیرکران

لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە مێرسین ٥ کەسی تر دەستگیرکران. بە گشتی ١١ کەس دەستگیرکراون.

پۆلیسی تورک ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناونیشان. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا ڕەمەزان ئارسلان، جەلال ئارسلان، بەدران ئەتیز، خەبات سایین، خەڵات سایین دەستگیرکران.

لە ٩ی حوزەیرانیشا لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا  عەلی بیلەن، هەبوون یەکسەکداغ، دیلان دەمیر، جەژنا ساروخان، سوحبەت ئاسالنی خاوەن پیداویستی تایبەت و ئیلهان یوککولەش لە ٧٣%ی خاوەن پیداویستی تایبەتە، دەستگیرکران.

ف.ق