لە نورنبورگ یادی رۆستەم جودی و ئومید ئاجار کرایەوە

لە نورنبێرگی ئەڵمانیا یادی ئومید ئاجار دوو ساڵ لەمەوبەر، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەرعەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و رۆستەم جودی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە کرایەوە.

لە نورنبێرگی ئەڵمانیا لە چالاکیەکدا یادی رۆستەم جودی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە کە لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١١دا شەهید بوو و ئومید ئاجار کە لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٨ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەرعەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا کرایەوە.

خزمانی ئومید ئاجار و نوێنەرانی دەزگا کوردیەکان و زۆر کەس بەشداریان لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدان لە هۆڵی ماڵی گەلی میدیا کرد.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر لە قسەکاندا، بەڵێن درا کە لەسەر ڕێچکەی شەهیدان تێکۆشانی ئازادی بەردەوام بێت و بانگەوازی بۆ فراوانکردنی تێکۆشان لە هەموو شوێنێک کرا.

ف.ق