لە هانۆڤەر و پاریس گۆشەگیری و هێرشە نەژادپەرەستییەکان ئیدانە کران

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا و ناوچەى ڤیلیەری پاریسی پایتەختی فەرەنسا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە نەژادپەرەستییەکان ئیدانە کران.

ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆبوونەوە و گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە نەژادپەرەستییەکانیان ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا زیاتر لە ١٥٠ کەس بەشداربوون و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "شەهیدان نامرن" وترانەوە.

گەنجان هەروەها وێنەکانى جۆرج فلۆید و بارش چاکان-یان بەرزکردبووە، کە بەهۆی هێرشە نەژادپەرەستییەکانەوە گیانیان لە دەستدابوو.

دواى رێپێوانی گەنجان، چالاکییەکە بە رێکخستنی میتینگێک کۆتایی پێهات.

پاریس

لە ناوەچی ڤیلیەری شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکییەک بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانى شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد رێکخرا. لەو چالاکییەدا یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە بەرز راگیرا و هێرشە نەژادپەرەستییەکان ئیدانە کران.

لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "لە ئەوروپاوە تاوەکو چیا رێگای تۆ رێگای ئێمەیە" و وێنەکانی قاسم ئەنگین بەرزکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانى "شەهید نامرن" وترانەوە و دواتر دواى پێشکەشکردنی وتەى بەشداربوان چالاکییەکە کۆتایی پێهات.

ژ.ت