لە پاریس بۆ ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا

کوردستانیانی پاریس کۆبوونەوە و بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا.

لەسەر بانگەوازی بزوتنەوەی ژنانی فەڕەنسا (TJK-F) و کۆنسەی کوردانی دیموکرات (CDK-E) جەماوەرەکە لە گۆرەپانی ڕیپۆپلیک کۆبوونەوە. جەماوەرەکە بە پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' تا ناوەندی کۆمەڵگای کوردانی دیموکراتیک لە پاریس ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ئەندامی دەستەی دیوانی (CDK-E) موراد جەیلان لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، "تا ڕێبەرتیمان لە ڕووی فیزیکیەوە ئازاد نەبێت، بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت."

ف.ق