لە پاریس یادی لەیلا ئاگری و دۆزدار حەمۆ بەرز راگیرا

لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە چالاکییەک یادی لەیلا ئاگری (فلیز ئاسلان) ئەندامی دەستەى بەڕێوبەری کەژەکە و دۆزدار حەمۆ (عەبدولڕەحمان حەمۆ) فەرماندەی پێشەنگی پەکەکە کرایەوە.

لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی ئەحمەد کایا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا یادی لەیلا ئاگری (فلیز ئاسلان) ئەندامی دەستەى بەڕێوبەری کەژەکە کرایەوە، کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا شەهید بوو بوو. هەروەها لە هەمان چالاکیدا یادی دۆزدار حەمۆ (عەبدولڕەحمان حەمۆ) فەرماندەی پێشەنگی پەکەکە کرایەوە، کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووبوو.

ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانی پاریس بەشداری یادەکە بوون. یادەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و خەیری ئولوداغ بە ناوی کۆمیتەى شەهیدانەوە وتەیەکی پێشکەش کرد.

ئولوداغ ئەو وتەیەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی بە بیرخستەوە کە وتبوی "پەکەکە حیزبی شەهیدانە" و رایگەیاند: "لەبەر ئەوەیە پەکەکە لە پێناو گەلەکەى خۆیدا بەرەنگاری و بەرخودان دەکات و درێژەشى پێدەدات".

نوپەل مونزور بە ناوی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا رایگەیاند، لەیلا ئاگری ماوەى ٢٧ ساڵ لە ناو ریزەکانی تێکۆشاندا بوو و رەنجێکی زۆر گەورەی بۆ هێنانەدیی ئازادی و سەرکەوتنی تێکۆشان داوە.

لە یادەکەدا سینەفیزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی لەیلا ئاگری نمایش کرا.

ژ.ت