کوردستانیان و دۆستەکانیان بە بۆنەی ٢١هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە کۆپنهاگ چالاکییەکیان ئەنجامدا.
شەوی رابردوو لە شەقامی قەرەباڵغی نیترۆڤا و لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا چالاکیی ئێشکگری دەستیپێکرد و راگەیاندراو لەبارەی گۆشەگیری و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ شوبات بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکرا.
ئەمڕۆش ١٥ی شوبات لە بەردەم وێستگەى میترۆی گلۆستروپ رێپێوانێکى درێژمەودا رێکدەخرێت و داوا لە هەموان دەکرێت بەشداری رێپێوانەکە ببن.
رێپێوانەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد و ئەنجوومەنى ژنانی سێڤێ و رۆژئاوا ئالیناسەوە رێکدەخرێت.
ژ.ت