لە کۆڵن-ی ئەڵمانیا لەدژی داگیرکاری تورکیا چالاکی بەڕێوەچوو

لە شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا بە هەزاران کوردستانی لەدژی داگیرکاری و هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەرعەفرین وباشووری کوردستان، ڕژانە سەرشەقامەکان.

لەشاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا بە هەزاران کوردستانی ودۆستەکانیان لە دەوری یەک کۆبوونەوە و لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەعەفرین و باشووری کوردستان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانان جلی ' نابۆدیوار، ئازادی بۆعەفرین'یان لەبەرکردبوو و پانکاردی ' دەوڵەتی تورکی فاشیست لە عەفرین دەرکەوە' یان بەرزکردەوە.

لە ڕێبێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و وێنەی ئەوشەڕڤانانەیان بەرزکردەوە کە لە ڕۆژئاوا شەهید ببوون.

لە ڕێپێوانەکەدا بەزمانی ئەڵمانی نووسراوە دەربارەی داگیرکاری عەفرین بڵاوکرایەوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێگەی نەدا کە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بەرزبکرێتەوە.

دوای ڕێپێوانەکە میتینگێک بەڕێوەدەچێت.

ک-ش