لەعێراق ٨٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤ کەسیش گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستئ عێراق ڕایگەیاند، لەعێراق ٨٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و  ٤کەسیش گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ لەعێراق و هەرێمی کوردستان ٨٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا و چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لە بەغداد ١٤، لە بەسرا ١٠، لە نەجەف ١٨، سلێمانی ١٤، کەربەلا ٣، موسەنا ١٢، هەولێر ١٠ و دهۆک دوو کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چوار حاڵەتی مردن تۆمارکراوە، کە دووانیان لە نەجەف و حاڵەتێک لە واست و حاڵەتێک لە دیاله تۆمارکراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە نۆ کەس کە تووشبووی کۆرۆنا بوون چاکبوونەتەوە، کە شەش حاڵەتیان لە نەجەف و سێ حاڵەتی لە هەولێر بووە.

د.ع