ماڵپەرێکی روسی: سەرۆکی میت بە نهێنی سەردانی عێراقی کردووە

ماڵپەرێکی روسی هەواڵێکی ئاشکرا کردووە سەبارەت بە سەردانیی سەرۆکی هەواڵگری تورکیا (میت) بۆ عێراق.

 ماڵپەری(ئار تی)ی روسی لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی ڕایگەیاند: "دوێنی پێنجشەمە هاکان فیدان سەرۆکی هەواڵگری تورکیا (میت) سەردانی عێراقی کردووە، هەروەها هاکان فیدان چاوی بە چەند کەسایەتی سیاسی و حکومی عێراق کەوتووە."

جێگای باسە ئەو سەرچاوە سیاسییەی حکومەتی عێراق باسی لە وردەکاری زیاتر نەکرد سەبارەت بەو سەردانی سەرۆکی میت و حکومەتی عێراقیش هیچ زانیاریەکی سەبارەت بەم سەردانیە نهێنیە بڵاونەکردووەتەوە.

ف.ق