مستەفا توزاک ٣٨ رۆژە لە دویسبورگ لە دژی گۆشەگیری لە مانگرتندایە

بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کوردستانییەک بە ناوی مستەفا توزاک لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیادا ماوەى ٣٨ رۆژە لە مانگرتنى بێسنووردایە.

توزاک لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەی ٣٨ رۆژە لە مانگرتندایە.

مانگرتنەکەى توزاک لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە دویسبورگ بەڕێوەدەچێت. توزاک بە وردی لەلایەن پزیشکە ئەڵمان و کوردەکانەوە چاودێری دەکرێت و سەردانى کەسایەتى و لایەن و چالاکوانان بۆ پشتیوانیکردن لە توزاک و داواکەى بەردەوامیى هەیە.

رێکخراوى دەستپێشخەریى گەلی کورەجیک، لایەنگرانی فیدراسیۆنى کرێکارانى کۆچبەر لە ئەڵمانیا (ئاگیف - AGÎF) و دەیان کوردستانی سەردانی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد و مستەفا توزاک-یان کردووە.

ئەو کەس و لایەن و کەسایەتییانەى سەردانى توزاک-یان کردووە، پشتیوانییان لە بەرخودانى مانگرتنەکەى دەربڕیوە. توزاک رایگەیاند، تاوەکو ئەنجامێک بە دەست نەهێنرێت لە چالاکییەکەى بەردەوام دەبێت.

ر.م