هاوسەرۆکی هەدەپە: هەموو دەنگی ڕامین حسێن پەناهین

هاوسەرۆکی گشتیی پارتیی دیموکراتی گەلان-هەدەپە سەزای تەمەلی و عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیادا، لەدژی لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسی کورد هەڵوێستیان نیشان دا.

 

لە بەردەوامیی هەڵوێستەکان بۆ پشتگیرییکردن-ی ڕامین حسێن پەناهی و دژایەتیکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، سیاسەتمەدارانی باکوری کوردستان و تورکیاش هەڵوێستیان پیشاندا.

ئەمڕۆ سەزای تەمەلـلی، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا ڕایگەیاند: مەبەستی سەرەکیی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی ، کپکردنی هەموو دەنگە ناڕازییەکانە، لەدژی بڕیاری لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە کوردە ئێمە هەموو دەنگی ڕامین حسێن پەناهین.

هەر لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ عوسمان بایدەمیریش پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە دڵی ٤٠ ملیۆن کورد، لە ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باشور و باکوری کوردستان لەگەڵ ئەو گەنجەیە، ئێمە ئەو کۆمەڵکوژییە قبوڵ ناکەین و دڵمان لەگەڵ خوشک و برایانی ڕۆژهەڵاتە.

ک-ش