هێرشە فاشیستییەکەى ڤییەنا لە شتوتگارت ئیدانە کرا

هێرشە فاشیستییەکەى پایتەختی نەمسا لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئیدانە کرا.

هێرشە فاشیستییەکەى پایتەختی نەمسا لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئیدانە کرا.

چالاکییەکە لە شچلۆسپلاتز رێکخراو و چالاکوانانی رێکخراوەکانی ATÎF, AGÎF, AGEB, ADHK, DÎDF,، AABS, SYKP, Zusammen Kâmpfen, Dîe Lînke Kreîsverband Stuttgart, SKB, Alinteri, Yenî Kadin, TJK-E, ، AvEG-Kon û ATÎK ، یەکێتی تێکۆشان و کۆنگرەى بونیاتنانەوى دێرسیم بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لەو وتانەدا کە لە چالاکییەکەدا پێشکەشکران، ئاماژە بەوە کراوە، هێرشە ئیمپریالیستییەکان و زایەندپەرەستی بۆ سەر کۆمەڵگە زۆر زیادیان کردووە و تاوەکو دەچێت فاشیزم رۆژ لە دواى رۆژ لێیانەوە نزیک دەبێتەوە، بۆیە سەرنجیان خستە سەر پشتیوانیی شۆڕشگێڕی بە تایبەتی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان.

داوا کرا، کە پێویستە لە هەموو شوێنێکى ئەوروپادا لە دژی فاشیزم هەڵوێستێکى هاوبەش هەبێت و پێشبخرێت.

لە راگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنى کۆچبەرانى چەوساوە لە ئەوروپا (AvEG-Kon) و فیدراسیۆنى کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک - ATÎK) دا هاتبوو "ئێمە ئەو هێرشە و هەڵسوکەوتی پۆلیسی ڤییەنا ئیدانە دەکەین. لە دژی هێرشە فاشیستییەکان بانگەوازمان ئەوەیە، کە هەموو شۆڕشگێڕان و هێزە پێشکەوتوخوازەکان ببن بە یەک و لە هەموو شوێنێکدا تێکۆشانی یەکگرتوانەى شۆڕشگێڕانە بەرز بکەنەوە".

چالاکییەکە بە وتنەوەى درشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی پشتیوانیی شۆڕشگێڕی" کۆتایی پێهات.

ژ.ت