هەدەپە بەرەو سیلیڤری ڕێپێوانی کرد و پۆلیسی تورک هێرشی کرد

ڕێپیوانی دیموکراسی هەدەپە لە ئەەستەنبوڵیش دەستپێکرا. پۆلیسی تورک لە ئەستەنبوڵ ڕێگریان لە ڕێپێوانەکە کرد و هێرشیان کردە سەر ڕێپێوانەکە و ٥ کەسیان دەستگیرکرد.

هەدەپەییەکان بە ٣٦ ئۆتۆمبێڵ بەرەو سیلیڤری بەرێکەوتن. بەپێی زانیاریەکان لە عومانیە بە بیانۆی لێپرسینەوە لە ناسنامەکان لە جان پارک ڕیگری لە کاروانەکەی هەدەپە کرا.

لە سیلیڤری ئەلیف بوڵوت هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەستەنبوڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی پارتی کۆبوونەوە. هێزە ئەمنیەکان هەوڵیاندا لە کافتریایەک دەست بە کۆنتڕۆڵکردنی ناسنامەکان بکەن، بەڵام پەرلەمانتاران رێگەیان بە پۆلیسی تورک نەدا.

فاروق گەرگەریئٶغلۆ، زەینەل ئۆزان و مووسا پیرئۆغلۆ پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئەلیف بوڵوت و زەینەل ئاڤجی هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئەستەنبوڵ لەشوێنی ڕووداوەکانن.

لەنیوان پۆلیس و هەدەپەییەکان ئاڵۆزی دروست بوو. پۆلیسی تورک لە کافتریاکە هێرشیان کرد، مێز و کورسیەکانیان تێکدا و بەڕێوەبەرانی شارەکەیان دەستگیرکرد. بەپێی زانیاریەکان ٥ کەس دەستگیرکراون.

ف.ق