هەدەپە: دەبێت بە زووترین کات ڕێوشوێنی پێویست بۆ پەنابەران بگیرێتە

کۆمسیۆنی کۆچبەر و پەنابەرانی هەدەپە ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت بە زووترین کات ڕێوشوێنی پێویست بۆ پەنابەران بگیرێتەبەر.

گولسوم ئاغائۆغلۆ هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی کۆچبەر و پەنابەرانی هەدەپە لەبارەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر پەنابەران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕێوشوێنێ بەپەلە

هەدەپە داوای کرد ئەم ڕێوشوێنانە بۆ پاراستنی پەنابەران لە ڤایرۆسەکە بگیریتەبەر:

"بۆ خزمەتی تەندروستی پێویستە دەست لە مەرجی خۆتۆمارکردنی پەنابەران هەڵگیرێت.

پێویستە خزمەتی تەندروستی پرزمانی پێشەکش بکرێت، پێویستە پەنابەرانیش وەک هەموو هاوڵاتیەک لەسەر ئەم جۆگرافیایەدا پشکنینیان بۆ بکرێت و کۆنتڕۆڵی تەندروستی بۆبکرێت.

بۆ ئەو پەنابەرانەی ماڵ و حاڵیان نییە، یەکەی نیشتەجێبوون دابینبکرێت.

پێویستە بە زووترین کات ئامێری پاکوخاوێنی بۆ پەنابەران لە کەمپەکان دابین بکرێت.

کرێکارە بێکارەکان پێویستە هاوکاری بکرێن.

پێویستە کۆتایی بە چاوەڕوانی پەنابەران لەسەر سنوری ئەدرنە بهێنرێت، پێویستە دەوڵەت پێویستی و ئامێری هاتوچۆ و گەڕاندنەوەیان بۆ دابین بکات و ڕێگا بدرێت کە بە دڵی خۆیان لە شارێک بمێننەوە."

ف.ق