هەدەپە لەبارەی کۆرۆناوە ڕێنمایی بۆ ڕێکخستنەکانی نارد
هەدەپە لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر و هەوڵی رێگریکردن لە ڤایرۆسەکە دەکات.
هەدەپە لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر و هەوڵی رێگریکردن لە ڤایرۆسەکە دەکات.
ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا Kovid-19 ڕێنمایی بۆ رێکخستنەکانی لە شار و ناوچەکان نارد و داوای کرد ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر.
ڕێکخستنی هەدەپە کە ئاهەنگەکانی نەورۆزی هەڵوەشاندەوە، رێنمایی دەرکرد و داوای لە هەموو ڕێکخستنەکانی کرد چالاکی و خەباتی جەماوەری هەڵبوەشێننەوە.
هەدەپە ڕێنماییەکی دەرکرد و بە ئیمزای ئوزلەم گوندوز و عەلیجان ئونلو وتەبێژانی کۆمسیۆنی هەدەپە بۆ هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی پارتەکە، ڕێکخستنەکانی شار و ناوچەککان نارد و داوای کرد بە شێوەیەکی هەستیار بجووڵێنەوە و هەموو خەباتی جەماوەری هەڵبوەشێننەوە. هەدەپە تا ٢ مانگ خەباتی وەک پانێل، کۆنگرە، کۆنفڕانس و ئاهەنگەکانی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند پێویستە زیاتر گرنگی بە پاکوخاوێنی بدرێت.
ف.ق