هەدەپە یادی شەهیدانی هەلەبجە و بەیازیتی کردەوە

هەدەپە یادی شەهیدانی هەلەبجە و بەیازیتی کردەوە و ڕایگەیاند، بە کۆمەڵکوژی ناتوانن تێکۆشانی ئازادی لەناوبەرن.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەلەبجە و بەیازیتدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە ٣٢ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی هەلەبجەدا تێپەڕبوو کە لە لایەن ڕژێمی سەدامەوە ئەنجامدرا و ئاماژەی بەوەکرا، "مرۆڤایەتی ئەوە وەک قڕکردن وەبیردەهێنێتەوە. ئێمە کۆمەڵکوژی هەلەبجە لەبیرناکەین کە ٥ هەزار کورد کۆمەڵکوژکرا. ئێمە هاواری منداڵانی کورد کە دەیانوت، دایە بۆنی سێو دێت، لەبیرناکەین. ئێمە ئەو کەسانە لەبیرناکەین کە چەکی کیمیاییان دابە سەدام کە لەسەر کورد تاقیبکرێتەوە. ئێمە ئەو کەسانەش لەبیرناکەین کە چاویان لە کۆمەڵکوژی هەلەبجە گرتووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخایەڕوو، کۆمەڵکوژی هەلەبجە نەیتوانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلی کورد لەناوببات. ئەوانەی وانەیان لەو ڕاستیە مێژووییە وەرنەگرت بە هەمان شێوە لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی. ئێمە هوشداری بەو  کەسانەی بە بەردەوامی هەڵەدەکەن دەدەین کە ئێوە ناتوانن مێژوو بگۆڕن و تێکۆشانی ئازادی گەلان ئاستەنگ بکەن.

کۆمەڵکوژی بەیازیت

هەروەها کۆمەڵکوژی بەیازیت وەبیرهێنرایەوە و ڕاگەیەنرا، ئەمڕۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی بەیازیتە کە ١٦ی ئازاری ١٩٧٨ لە زانکۆی ئەستەنبوك لە هێرشێکی بۆمبەییدا ٧ خوێندکاری کورد شەهید کران. لەگەڵ تێکۆشانی چەند ساڵەش تا ئێستا دۆسیەکە ئاشکرا نەکراوە. کۆمەڵکوژی بەیازیت وەک بەدەیان کۆمەڵکوژی تر لە ناو تاریکیدا مایەوە و وەک کردەوە نادیار لە مێژوودا مایەوە. بەرێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە شەهیدکران و تێکۆشانیان لەبیرناکرێت."

ف.ق