هەزاران کەس بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات بەرەوە ستراسبۆرگ دەڕۆن

لە ستراسبۆرگ هەزاران کەس کۆبوونەتەوە و بە دروشمەکانیان پیلانگێڕیی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات ئیدانە دەکەن.

بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى ١٥ی شوبات، کە لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا هەزاران کەس بە پێشەنگایەتیی ژنان کۆبوونەتەوە.

 لە پێشی پێشەوەى رێپێوانەکە پۆستەرێکی گەورە لەسەری نووسراوە "ئازادی بۆ ئۆجالان، پێگە بۆ کوردستان" و وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکراونەتەوە. چالاکوانانیش بە وتنەوەى دروشم بەرەو گۆڕەپانی شوێنى کۆبوونەوە جەماوەرییە گەورەکە دەڕۆن.

هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان لە شارەکانى ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا و بەلجیکاوە لە دوای چەندین ریپێوانى مەودادرێژ خۆیان گەیاندووەتە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا تاوەکو پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى ١٥ی شوبات ئیدانە بکەن.

هەروەها لە ئەوروپاش گروپەکانى فمنیست، ئانتی فاشیست و ئانتی کاپیتالیست پشتیوانی لە رێپێوان و چالاکییەکە دەکەن.

ژ.ت