وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی عێراق لەبارەی هێرشی سەر کورتەک راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری هێرشەکان هەرچییەک بن، بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک لە عێراق مایەی قبوڵکردن نییە و دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت.

لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ٦ی پووشپەڕ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دوو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی سڤیل-یان لە کورتەکی بناری قەندیل کردە ئامانج. لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورک دا لە یەک خێزان ٣ هاووڵاتی شەهیدبوون و ٥ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون.

وەزارەتی دەروەی عێراق لەبارەی ئەو هێرشەوە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: هێرشی یکلایەنە پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقە و پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای دراوسێیەتیی باشی نێوان دوو دراوسێیە‌، هێرشەکە هەم مافەکانی ئێمە و هەم مافە مرۆییەکانی گەلی ئێمە و نێونەتەوەییش بە شێوەیەکی قورس پێشێل دەکات.

هەلومەرج و هۆکارەکەى هەرچییەک بێت، بۆردوومانکردنی ناوچەکانی عێراق لەلایەن تورکەوە قبوڵ ناکرێت و ئێمە بە بایەخەوە ئاماژە بەوە دەکەین، کە پێویستە ئەوە بوەستێندرێت. رێز لە سەروەری بگیردرێت و بۆ ئاسایشی سنووریی هەر دوو وڵات هاوکاری بکرێت".

ر.م