وەزارەتی تەندروستیی عێراق ٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە شارە جیاوازەکانی عێراق ٦ حاڵەتی تری ڤایرۆسی کرۆنا تۆمار کراون.

بەپێى راگەیاندراوی وەزارەتى تەندروستیی عێراق لە شارەکانی نەجەف، بەسرە، سلێمانی و هەوڵیر ئەو ٦ حاڵەتەى تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکراون.

 بەپێی بەینامەکەی وازەرتی تەندروستی  دوو لەو کەسانە، کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە شاری نەجەفن دوو کەسی تریش لە شاری بەسرا دیاریکراون، یەک کەسی تریان لە هەولێر و کەسی شەشەمیان لە سلێمانییە.

ڕاگەیاندنی ئەوە ٦ حاڵەتە نوێیە لە کاتێکدایە، دوێنێ لە بەیانامەیکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق چاکبوونەوەی ٦ هاووڵاتیی تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە پێشتر بە هۆی تووشبوون بەو ڤایرۆسەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوبوون.

هەروەها ڕاگەیاندنە ڕووسییەکان بڵاویان کردبووە، کە ١٠ ئەندام پەرلەمانی عێراق هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، بەڵام لە بەیانەمەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا ئەو هەواڵانە رەتکراونەتەوە و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

ژ.ت