وەزیری دەرەوەی سوید ناڕەزایی بەرامبەر هێرشی قڕکردن پیشاندا

ئان لیندی وەزیری دەرەوەی سوید ناڕەزایی بەرامبەر هێرشی قڕکردنی سیاسیی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی هەدەپە پیشاندا.

ئان لیندی وەزیری دەرەوەی سوید لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان قسەی کرد و سوید ناڕەزایی بەرامبەر هێرشی قڕکردنی سیاسیی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی هەدەپە پیشاندا.

لیندی ڕایگەیاند، جێگای نیگەرانییە کە سیاسەتمەدارانی هەدەپە و زۆر کەسی تر دەستگیرکراون و وتی،"ئۆپۆزسیۆنی ئازاد بەشێکی گرنگی کۆمەڵگای دیموکراتە."

ز.ش