٢١ حاڵەتی تری تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ٢١ حاڵەتی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد لە شارەکانی بەغدا، بەسرا، کەربەلا و واست.

وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ڕایگەیاند، تاقیگەکانیان پشکنینیان بۆ ٩٦ حاڵەتی گومان لێکراو لە شارە جیاجیاکان ئەنجام داوە و لە کۆتاییدا دڵنیا بونەتەوە کە لە بەغداد ١٧ حاڵەتی پۆزەتیڤ هەیە، بەسرا یەک حاڵەت، ٣ حاڵەت لە کەربەلا و یەک حاڵەتی مردنیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە لە واست تۆمارکرا.

کۆی گشتی ئامارەکانی عێڕاق گەیشتە ١٥٤ حاڵەت، چارەسەرکراوەکان ٤١ حاڵەت، ١١ حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوە لە تەواوی عێراقدا.

ز.ش