٦ زیندانی سیاسی لە زیندانی تەکرداغ دەستیان بە مانگرتن کرد
٦ زیندانی سیاسی لە زیندانی تاکەکەسی کە لە زیندانی سیلیڤری بۆ زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ٢ی تەکرداغ دوورخراونەتەوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
٦ زیندانی سیاسی لە زیندانی تاکەکەسی کە لە زیندانی سیلیڤری بۆ زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ٢ی تەکرداغ دوورخراونەتەوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
٦ زیندانیەکە لە زیندانی سیلیڤریەوە بۆ زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ٢ی تەکرداغ دوورخراونەتەوە و لە ژووری تاکەکەسیدا دەستبەسەرکراون کە پێیان دووترێت ؛قەفەس؛.
زیندانیەکان دوو دوو لە ٣ حوجرەدا بەندکراون و فشارێکی زۆریان لەسەر و بەو هۆیەوە لەدژی پێشێلکردنی مافەکانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
پارێزەرانی زیندانیان ڕایانگەیاند کە ٦ زیندانیەکە بەرلە ٢٠ ڕۆژ گواستراونەتەوە و بە بیانۆی ئەوەی لە قاوشەکاندا جێگا نییە، لە حوجرەی قەفەسدا جێگیرکراون.
پارێزەران دەڵێن هەموو مافێکی سەرەتایی زیندانیان ڕەتکراوەتەوە و بەو هۆیەشەوە دەسیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. زیندانیان ١٥ ڕۆژە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی زیندانەکە ئەنجامدراوە.
ف.ق