پارێزەران بۆ ئەوەی لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن بکەن سەردانی بەرپرسانیان کرد

پاریزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی داواکاری گشتی بۆرسەیان کرد.

نەورۆز ئویسال، جەنگیز یورەکلی، فایق ئوزگور ئەڕۆل و مازڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجامبدەن سەردانی داواکاری گشتی بۆرسەیان کرد.

پارێزەران لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە نەیانتوانیوە چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت و زۆر جار سەردانی بەرپرسانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا ڕێگەیان پێنەدراوە سەردانی ئیمڕالی بکەن.

ف.ق