پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالان جارێکی دیکە داواکاری پێشکەش

پارێزەرانی ئوجالان بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی کرد.

هەر یەک لە نەوروز ئویسال، فایق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مەزلوم دینچ پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کە لە گرتووخانەی ئەمنی باڵای پیتی (F)ی ئیمرالیدایە، بۆ ئەوەی لەگەڵیدا چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

دوایین جار هەر یەک لە پارێزەران نەوروز ئویسال و ریزان ساریجا لە ٢ی گوڵان، ٢٢ی گوڵان، ١٢ی حوزەیران، ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ لە ئیمرالی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئۆجاڵان ئەنجامدابوو.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩وە هەموو هەفتەیەک سەردانی داواکاری گشتی دەکەن، بەڵام داواکارییەکەیان بێ وڵام دەهێلدرێتەوە.

ز.ش