پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، جارێکیتر سەردانی بەرپرسانیان کرد.

رازییە تورگوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە ئیمرأڵی سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

ئۆجالان دواى ٨ ساڵ و بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ دا پارێزەرەکانی خۆی بینی، دواى ئەوە لە ٢٢ی ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابدا توانیبوی چاوی بە پارێزەرەکانى بکەوێت.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە پارێزەران سەردانی بەرپرسان دەکەن بۆ ئەنجامدانی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، بەڵام وەڵامی داواکە و سەردانەکە نە بە ئەرێنی و نە نەرێنی بە پارێزەران نادرێتەوە.

ژ.ت