پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن سەردانی بەرپرسانیان کرد.

نەورۆز ئۆیساڵ، مەزڵوم دینچ، جەنگیز یورەکلی و فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەى بڕۆن بۆ ئێمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

رێزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی ئۆجالان توانیان دواى ٨ ساڵ و لە ٢ و ٢٢ی ئایار و هەروەها لە ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا لە ئیمراڵی چاویان پیی بکەوێت، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا رێگا بە پارێزەرانی ئۆجالان نەدراوە سەردانی بکەن و چاویان پێی بکەوێت.

ژ.ت