پارێزەران بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ بینینی موەکیلەکەیان سەردانی بەرپرسانیان کرد.

ڕازیە تورگوت، رەزان سارجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بۆئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن بکەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە پارێزەران ١٠٧ جار سەردانی بەرپرسانیان کردووە بەڵام وڵامی ١٠٦ سەردانیان نەدراوەتەوە.

ف.ق