پارێزەران بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد.

ڕێزان سارجا، ڕازیە تورگوت، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆتلو پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی سەردانی ئیمڕالی بکەن و لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد.

پارێزەران لە ٧ی حوزەیرانەوە ٧٨ جار بۆ چاوپێکەوتن سەردانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا وڵامیان نەدراوەتەوە.

ف.ق