پارێزەرانی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵی، جارێکیتر داواکاریان پێشکێش کرد

پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵی، جارێکی دیکە سەردانی داواکاری گشتی بورسا کرد.

هەر یەک لە پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان نەوروز ئویسال، جەنگیز یورەکلی، فایق ئوزگور ئەرۆل و مازلوم دینچ بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، داواکاریان پێشکەشی داواکاری گشتی شاری بورسا کرد.

دوایین جار کە پارێزەران توانیبوویان سەردانی ئیمراڵی بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالاندا ئەنجام بدەن، ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩ بوو، لەو بەروارەوە لایەنی پەیوەندیداری دەوڵەتی تورک وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە.

ز.ش